پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

پەرلەمانی عێراق کۆبووە و دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسادانانی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسادانانی ڕاگەیاند.

 

لە دانیشتنەکەدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەبوون.

 

لە ئەکەم دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانانیدا پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ نوسینگەکانی پشکنینی گشتیی هەڵوەشاندەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا کابینە وەزاریەکەی عەبدولمەهدی تەواونەبووە و پەرلەمان نەیتوانیوە متمانە بەو کاندیدانە بدات کە بۆ پۆستە وەزاریەکان پێشنیازکراون.