شاندی هەرێم گەیشتنە بەغدا

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر گەیشتە بەغدا و بڕیارە پرسی نەوت و بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق تاوتوێ بكەن.

 

 

بەگوێرەی زانیارییەكان “شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و ئامانج لە سەردانی شاندەكە رێككەوتنی كۆتاییە لەگەڵ حكوومەتی عێراق”.

 

 

هەروەها بڕیارە “شاندی ھەرێم پرسی نەوت و بودجەی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەكەن”.

 

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و بەوتەی وەزیریی نەوتی عێراق مەبدەئییەن لەسەر پرسی نەوت و بودجە گەیشتوونەتە رێككەوتن .