سەبارەت بە لابردنی پاشەکەوتی مووچەی توێژێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی لابردنی پاشەکەوتی مووچەی کەمئەندامانەوە ڕوونکردنەوە دەدات و جەخت دەکاتەوە بڕیارەکەی حکومەت ئەوانیش دەگرێتەوە.

 

 

سامان حسێن لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەوەی خستوەتەڕوو “بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی مووچە، کەمئەندامانی مووچەخۆریش دەگرێتەوە”.

 

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە لەم مانگەوە مووچەی کەمئەندامان وەک خۆی لێدێتەوە و ئەو کەمئەندامانەی کە ئێستا ١٢٠ هەزار وەردەگرن دەبێتەوە بە ١٦٠ هەزار و ئەوانەشی کە ٦٠ هەزار وەردەگرن دەبێتەوە بە ١٠٠ هەزار.

 

 

دوای ئەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە جێبەجێکرا یەکێک لەو توێژانەی کە زۆرترین ناڕەزایەتییان دەربڕی توێژی کەمئەندامانبوون.