پردی تاسڵوجە لە سلێمانی بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە داخرا

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە بەهۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پردی تاسڵوجەوە لپد و قەرەباڵخی دروستبووە  و داواشدەکات شۆفێران ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خسوتوەتەڕوو “هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پردی تاسڵوجه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ لۆدو قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ دروست بووه‌”.

 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، تاوه‌كو كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت، وه‌ك ڕێگه‌ی به‌دیل ده‌توانن شه‌قامی ده‌سته‌ڕاستی نزیك ماڵه‌كانی تاسڵوجه‌ به‌كاربهێنن”.