سەرۆکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی لە داودئۆغڵۆ کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەحمەد داود ئۆغڵۆ کرد و هیوای خواست ڕاگەیاندنی پارتی ئایندە ببێتە مایەی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان لە تورکیا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیامیی پیرۆزبایی ئاراستی ئەحمەد داود ئۆغڵۆ کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی پارتە نوێکەیەوە.

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی هیوای سەرکەوتنی بۆ داود ئۆغڵۆ و پارتە نوێکەی خواستووە و ڕاگەیاندنی ئەو پارتەی بە ڕووداوێکی گرنگی سیاسیی لەقەڵەداوە.

 

ئارام قادر لە پەیامەکەدا هیواخوازیی خۆی خستووەتەڕوو بەوەی ڕاگەیاندنی پارتی ئایندە ببێتە هۆکار بۆ چەسپاندنی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان لە تورکیا.