هاودید
17, كانونی یه‌كه‌م 2019

ژن وەکو سەرکردە

بڕیار حەمەساڵح

 

ژن نیوەی کۆمەڵە و وەک دەوترێت دایکی نیوەکەی تریشە، بۆیە پێویستە ڕێزلە ژنان بگیرێت و ماف و ئازادیەکانیان پێشیل نەکرێت.

 

نابێت بەهیچ جۆرێک توندو تیژیان بەرامبەر بکرێت بەڵکو پێویستە پشگیری لە ژنان بکرێت و ئەرکو بەرپرسیارێتیان پێ بسپێردرێت لەکایە سیاسیەکاندا هەم لەناو حزب و هەم لەناو حکومەت.

 

پێویستە ڕێژەی ژنان زیاد بکرێت لەناو حزب و حکومەتیش چونکە ژنانیش ئەتوانن شان بەشانی پیاوان کار بکەن و ئەرک و بەرپرسارێتی گەورە وەربگرن و ئیش و کارەکان بە باشی و سەرکەوتوی بەڕێوەبەرن بۆیە دەبێت هەموو کات پشگیری لە ژنان بکرێت بۆ بەرەو پێش چونیان لە کایەی سیاسیدا هەروەها هاوکاری کردنیان لە ئیش و کارەکاندا بۆ ئەوەی زیاتر متمانەیان بەخۆیان بێت و بتوانن سەرکەوتنی زیاتربەدەست بێنن.

 

 

ژنانیش ئەتوانن ببنە سەرکردەیەکی بەتواناو سودی گەورە بە کۆمەڵگە بگەیەنن پێویستە پشگیری ژنان بکرێت و هەوڵ بدرێت زیاتر ژنان بێنە پێشەوە بۆ ناوی کایەی سیاسی و بون بە سەرکردەیەکی بەتواناو لێهاو.

 

 

ئەزمون سەلماندویەتی تواناو لێهاتویی ژنان بۆ کۆمەڵێک بابەت لە پیاوان زیاترە دەی بۆ ئێمەش رێز لەو توانایانە نەگرین و دەرفەتیان بۆ نەرەخسێنین تا سود لە تواناو لێهاتویەکانییان وەر بگرین.