ڕووحانیی بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا

سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی سێ ڕۆژە گەیشتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەیی و کەسایەتیە شیعییەکاندا کۆببیتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حەەسەن ڕووحانیی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقدا كۆده‌بێته‌وه‌.

 

 

بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەیدا سەردانی شووێنە پیرۆزەکانی شیعە بکات و لەگەڕ سیستانی مەرجەعی شیعەکاندا کۆببێتەوە.

 

 

ئەوەش یەکەم سەردانی ڕووحانییە بۆ عێراق دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری بئێران، سەردانەکەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ئەو وڵاتەی توندتر کردووەتەوە.