ئێران: گۆرانکاری لە ڤیزای نێوان عێراق و ئێران دەکرێت

وەزیری دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند ” لەگەڵ بەرپرسانى عێراق گفتوگۆیان کردوە سەبارەت بە لابردنی  ڤیزا  لە نێوان  هەردوو وڵاتدا، یاخود ئەوەی نرخەکەی زۆر کەم بکرێتەوە “.

 

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەى ئێران  لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە بەغداد ڕایگەیاند ” لەگفتوگۆکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تیگەشتن و گفتوگۆیەکی باش هەبووە  سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤیزا  لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا”.

 

 

ناوبراو وتیشی ” پێشنیارمان بۆ عێراق کردووە  لەسەرهەڵگرتنی ڤیزا یاخود ئەوەی بە نرخێکی زۆر کەم بکرێت بە هاوڵاتیان و لەو بارەشەوە  گفتوگۆکانمان بەردەوامە”.

 

 

بریاریشە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ سەردانی عێراق بكات و چاوەروان دەکرێت گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.