سەرۆكی پەرلەمان رونكردنەوەیەك لەبارەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بڵاودەكاتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی مووچەی خانەنشنی پلەباڵا و پەرلەمانتاران  رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك روونكردنەوەیەكی لەبارەی خانەنشینی پلەباڵاكان و بەتایبەتی پەرلەمانتتاران بڵاو كردەوەو رایدەگەیەنێت “هەر پەرلەمانتارێك لەماوەی 30 رۆژدا داوای دەستبەرداربوون پێشكەش بكات ئیتر مافی خانەنشینی نامێنێت”.
دەقی وتارەكەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
سەبارەت بە دەستبەردابوون لە مافی خانەنشینی….
بەپێی یاسای خانەنشینی بەرکار لە عێراق کەس ناتوانێت دەستبەرداری خانەنشینیەک ببێت کە بە یاسا پێیدراوە،بەڵام:_
۱ـ ئەگەر بەدەقێکی یاسایی لە یاسایەکی تر ،دەستبەرداربوون ڕێکخرا،ئەوا هەرکەس لەوانەی ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە دەتوانن بەپێی ڕێوشوێنی یاسایی دەستبەرداری مافی خۆیان ببن.
۲ـخانەنشین بوون بۆ هەموو ئەوانەی لەخوار تەمەنی ٦٠ ساڵن لەعێراق و خوار ٦۳ ساڵن لە هەرێم ،ئیجباری نییە،بەڵام ئەگەر تەمەنی ٤٥ ساڵیان تەواو کردو ۱٥ ساڵ خزمەتیان هەبوو،چ لە عێراق بن یان لە هەرێم دەتوانن خانەنشین ببن،ئەگەر نەیانەوێت خانەنشین ببن ،یاسا ناچاریان ناکات بە خانەنشین بوون،بەڵکو دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کاری پێشوویان.
۳ـ سەبارەت بە پەرلەمانتارانی هەموو خولەکانی پەرلەمان، بە پێی بڕگەی(چوارەم)لە ماددەی(۷)ی یاسای چاکسازی،تەمەنیان هەرچەند بێت و خزمەتیان هەرچەند بێت و بڕوانامەیان هەرچی بێت،دەتوانن دەستبەرداری خانەنشینی ببن وەک پەرلەمانتار،و ئەم دەستبەرداربونە ڕێگر نیە لەوەی دواتر بە پێی یاسای خانەنشینی بەرکار لە هەرێم(شارستانی یان سەربازیی)،خانەنشین ببن.
٤ـبۆهەر بەڕێزێک لە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم و خولەکانی تر،کە خواستیانە بەم یاسایە خانەنشین نەبن،لە ماوەیەک کە لە (۳٠)ڕۆژ لە ڕێکەوتی بەرکاربوونی یاساکە تێپەڕنەکات،دەتوانن لە دیوانی پەرلەمان داوا پێشکەش بکەن…
٥ـیاساکە ڕۆژی یەک شەممە ۱۹ـ۱ـ۲٠۲٠ ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت،دوای واژۆکردنی لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم،بۆ ڕۆژنامەی فەرمی(وەقایعی کوردستان) دەنێردرێت.
٦ـدوای بەرکاربوونی یاساکە، دیوانی پەرلەمان بەڕاگەیەنراوێک دەستپێکردنی وادەی(۳٠) ڕۆژەکە بەشێوەی یاسایی ڕادەگەیەنێت و هەر پەرلەمانتارێک لەو (۳٠)ڕۆژەدا داوای دەستبەرداربوون پێشکەش بکات ئیتر مافی خانەنشینی نامێنێت .
۷ـپێش ئەو وادە و ڕێوشوێنەی لە بڕگەی چوارەمی ماددەی (۷) باسکراوە،هەر پەرلەمانتارێک پێشتر فۆرم و داوا پێشکەش بکات،لەڕووی یاساییەوە بەهای نابێت و مافی خانەنشینبوونی هەر دەمێنێت.