ئەمریکا هێرشی ئەم جارەی بۆ سەر ئێران ئاشکراکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بیر لە وەشاندنی گورزێکی کوشندە لە بنکە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەینەوە”.

 

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، “لە پێناو ئەوەی تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات، بیر لە وەشاندنی گورزێکی کوشندە لە بنکە ئەتۆمییەکان ئێران دەکەینەوە”.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێناو ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە بۆمبی ناوەکی”چەکی ئەتۆمی” نەگات هەموو کارێک ئەنجام دەدات”.

 

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەند هەنگاوێک پابەندییەکانی خۆی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیاند، هەروەها لە نوێترین لێدواندا محەمەد جەواد زەرید وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ئێران بە یەکجاری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێتەوە”.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل