پۆلیسی سلێمانی: داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەکەین

پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی دۆزینەوەی پارە ڕفێنراوەکەی دوێنێیان ڕاگەیاند و داوای لێبووردنیشیان لە هاوڵاتیانی سلێمانی کرد.

 

 

ئاسۆ تەھا بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی پارە ڕفێنراوەکەی دوێنێی سلێمانی ڕاگەیاند و داوای لێبوردنیشی لە هاوڵاتیانی سلێمانی کرد کە دوێنی بەهۆی توندی دۆخی ئەمنییەوە بێزاربوون وتیشی “دەرئەنجامی ئەو دۆخە ئەمنیە ئەوەبوو کە پارەکە دۆزرایەوە”.

 

 

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا وەستا حەسەن بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند “ئەو کەسانەی پارەکەیان ڕفاندووە سەرجەمیان دەستگیرکراون”.

 

 

وتیشی “ئەوانەی دەستگیرکراون هەموویان پێشتر بە تاوانی جۆراوجۆر زیندانی کراون و لە زینداندا یەکیان ناسیوە و دوایتر ئەو پلانەیان داناوە”.

 

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد “سەرۆکی ئەو باندەی کە دزیەکەیان ئەنجامداوە ماڵی لە نزیک ئەو بانکەیە کە پارەکەی تێدا دابەش دەکریت ئەمەشیارمەتیدەری بووە بۆ ئەوەی ئاگاداری کاتی دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکان و وردەکاریەکەی بێت”.

 

بۆ بینینی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە کلیک بکە