تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرفتیان بۆ درووستبووە

لە هەرێمی کوردستان و چەند ولاتێکی تر هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام گرفتیان بۆ دروستبووە و بەشێک لە تایبەتمەندیەکانیان لەکارکەوتوون.

 

لە ئێوارەی ئەمڕۆ جوارشەممەوە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک گرفتیان بۆ دروستبووە و بەکارهێنەرانیان ناتوانن بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو دوو تۆڕە بەکاربهێنن.

 

بەهۆی ئەو گرفتەی دووچاری بووەتەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناتوانرێت بەشێک لە چالاکیەکانی تایبەت بە پەیج و گروپەکان ئەنجامبدرێت.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیش بەشێکی زۆر لە تایبەتمەندیەکان لە کارکەوتوون و بەکارهێنەرانی ناتوانن هیچ نوسراو و وێنەیەک بڵاوبکەنەوە.

 

تا ئێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار و کۆمپانیای فەیسبووک هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە سەبارەت بەو گرفتانە.