حەوت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

لە دوزخورماتوو حەوت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا.

 

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی  دوزخورماتوو لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو “حەوت کەس  بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە  قەزای دوزخورماتو دەستگیرکراون”.

 

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی  قەزاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “لە قەزای دوزخورماتوو حەوت کەس دەستگیرکران کە گومانی ئەوەیان لێکرابو کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بن،دواتر لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر”.

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “کە سەرجەم ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون خەڵکی دوزخورماتوون”.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە چەندین کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانییکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێن.