سزاکانی راوکردن دەستنیشانکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی سزاكانی ڕاوكردنی باڵنده‌ كێوییه‌كانی ئاشکراکرد.

 

هێمن  كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئەوەی خستەرو “چه‌ندین ڕێنمایمان لەبەردەستایە و پەیڕەوی دەکەین بۆ ڕاوكەرانی باڵنده‌ كێوییه‌كان کە خۆی لە غەرامەکردن بە بڕی ١٠٠هه‌زار تاوه‌كو ١٠ ملیۆن دیناردەبینێتەوە، هەر بە پێی یاساکە جگه‌ لە غەرامەکردن کەسی سەرپێچیکار بە پیی یاسا ‌روبەروی به‌ندکردن دەکرێتەوە”.

 

ڕاشیگه‌یاند “بریارمان دەرکردوە و رێنمایشمان بڵاوکردۆتەوە کە له‌١٥ی ٣ی‌ 2019 تاوه‌كو ١٤ی ٦ی ٢٠١٦ ڕاوكردنی ماسی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌”.

 

وتیشی “داوا له‌هاوڵاتیان دەکەین خۆیان به‌دوربگرن لە راوکردن لەو ماوەیەدا تاوه‌كو ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی نه‌بنه‌وه”.‌

 

ئەمە لەکاتێدایە ساڵانه‌ به‌هۆی زاووزێكردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی ڕاوی ماسی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌و پاراستنی سامانی ماسییه.