نزیکەی ٢٠٠ پاڵاوگەی نەوتی هەرێم داخران

حکومەتی فیدراڵی عێراق نزیکەی ٢٠٠ پالاوگەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان داختس و ئەندامێکی پەرلەمانیش دەلێت “کۆتاییمان بە گەندەڵکاریی هێنا”.

 

عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە ۱۷۲پاڵاوگەی نایاسایی لە باکوری عێراق داخراون.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو ئەو پاڵاوگانەی کە داخراون هاوتا نەبوون لەگەڵ پێوەرە عێراقیەکان کە تەیباتەن بە کاروباری پالاوگەکان.

 

 

ئاماژە بەوەشکراوە “داخستنی ئەو۱۷۲پاڵاوگە سەرکەوتنمانە بەسەر گەندەڵکاراندا”.

 

 

ڕوونیشکراوەتەوە کە ئەو پاڵاوگانەی داخراون ئەو بەرهەمە نەوتییانەیان بەرهەمدەهێنا کە هاوتا نەبوون لەگەڵ پێوەرە عێراقییەکان.

 

 

عەواد ئاماژەی بەوەشکردوە “ئەو پاڵێوگانەی داخراون لەچوارچێوەی گەندەڵی دوو کۆمپانیا بوون کە توانیمان گەندەڵیەکانیان ئاشکرا بکەین”.