ڕێکخراوەکان: دەبێت ئەڵمانیا داوای لێبوردن لە کورد بکات

چەند رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی داوا لە ئەڵمانیا دەکەن داوای لێبوردن لە کوردستان بکات.

 

لە راگەیەنراوێکدا ڕێخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی داوایان لە حوکمەتی ئەڵمانیا کرد داوای لێبوردن لە کوردستان بکات بە هۆی ئەوەی ئەو کۆمپانییەی چەکی کیمیایی بە عێراق فرۆشتووە کۆمپانیەیەکی ئەڵمانی بووە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کۆنسڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر سازکرد.

 

هێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان نەدا چالاکوانانی ڕێکخراوەکان بچنە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا و ڕیکخراوەکانیش لە ڕاگەیانداوەکەیاندا داوایان لە حوکمەتی عێراق کرد ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانە.