شێرکۆ سەعید
15, ئازار 2019

دینی خوداو ئایدۆلۆژیای مرۆڤ

کاتێک دینداری بە ڕوە فکری و فەلسەفی و روالەتیەکەی وەردەگیرێت، کاتێک حەز و ئارەزوو تیكەڵ بە دین دەکرێت دین دەگۆرێت لە دینی ئاشتەوایی و مرۆڤ دۆستی خۆشەویستی خوا و خەڵك بۆ ئایدۆلۆژیای مرۆڤ و تیکەلەیەکی دینۆلۆژی دروست دەبێت کە دین دەبێتە پاساو شەرعیەتدان بەکارە نەگریسەکانی مرۆڤ ، ئایدۆلۆژیاش دەبێتە وەڵامێك بۆ حەرام و حەڵالی دین، هیچ پەیامێکی ئاسمانی شەڕ و کوشتاری بۆ گەورەبوون و فراوان بوون بە ڕەوا نەزانیوە ، هێندەی بۆ بەرگریکردن لە خود یاخود بۆ لابردنی رێگریەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی بانگەواز رێگەی پێدراوە.

 

تەنانەت خوای گەورە کە دەفەرمویت لەم دۆخانەشدا جەنگتان لەسەرە دەفەرموێت کە کارێکی نەخوازراویشە بەئەندیشەتان، کاتێك ئایدۆلۆژیا دەیەوێت دین بکاتە حزب و رێکخراو و گروپ ، کاتێك حەزی گەورەبون بەدوای دەوڵەتی دینیدا دەگەریت ، کاتیك دەسەڵات دەیەوێت پیرۆزی ئاینی وەرگریت لەم کاتە دینی خوای گەورە بچوك دەبێتەوە لە ئایدۆلۆژیادا و لایەنی مرۆڤ دۆستی و بەندایەتی و چاکەویستی و ئاوەدانی و جینیشینی زەوی لەدەست دەدات.

 

زۆر گرنگە کەبزانریت دین ئایدۆلۆژیا نیە دین پەیامی خوای گەرەیە بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی جودا لە تیکەلەی ئارەزوی مرۆڤ ، ئایدۆلۆژیاش داهینراوی هزی مرۆڤە یاخود راڤەکردنی هزری مرۆڤە بۆدین ، هەرکات زانیتان ئەوەی رودادات نەخوازراوە بە ئەندیشەو دەرونی مرۆڤ بزانن ئەوە کاری مرۆڤە ئایدۆلۆژیایە نەك پەیامی خوا.

 

ئەوەی رودەدات لە ستەم و کوشتن و شکاندنی شکۆی مرۆڤ و سوتاندنی زەوی ، وێرانکردنی ژینگە ، داگیرکردن و خواردنی قوتی مرۆڤ ، ئایۆلۆژیای مرۆڤە بۆ نەهیشن و سرینەوەو داگیر کردن و بازاری ئازاد و ئیستعمار ، پەیامی خوا کەدینە هاتوە بۆ ئاوەدانی بۆ پیکەوەژیان بۆ مرۆڤ دۆستی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی ، بەبی جیاکاری باوەدارو بێ باوەڕ ، لەوبەشەشدا کەدین پەیامە بۆ باوەرداران دیسان مرۆڤ دۆستی خالی بەهێزی بروادارانەو داوا کراوە لە براواداران بەتەنگ بەشەکەی تری مرۆڤایەتیەوە بڕۆن بۆ رینمونی بۆچاکە بۆ هیدایەت و هاندان بۆ مرۆڤ دۆستی نەك رەوانەکردنیان بۆدۆزەخ و سرینەوەیان.

 

جیهان ئەمرۆ سوتاوی ئایدۆلۆژیای دینۆلۆژیەکانە بە چەپ و راست و سەرمایەداریەوە ، چونکە دواجار ئایدۆلۆژیا بۆ خۆ جیاکردنەوەو تۆخ کردنەوەی سنورو بەرزکردنەوەی قەلاکانە، بۆ ناساندنی خودی مرۆڤ و دەستەیەکە ، بۆ داگیر کاری و فراوان بون و سرینەی هەر بیرو ئایدۆلۆژیایەکە کە دژی ئایدۆلۆژیاکەی ئەوبیت ، با خاوەن پەیامە ئاسمانیەکان دینداری بکەن وەك چۆن خوای گەورە داوای دەکات وادینداری بکەن کە رەحمەتە بۆجیهانیان ، با ئەهلی ئایدۆلۆژیاش رەحمەتیك بە مرۆڤایەتی بکەن نەخۆیان رەنگ بکەن بەرەنگی دین نە ئایدۆلۆژیای دژە دینیش بەرقەرار کەن ، با هۆشیاری تاك بگاتە ئەو پلەیەی دین و دینی راڤەکراو و سیخناخ بەئایدۆلۆژیایی ناوچەیی و نەتەوەویی جودا بکانەوە ، ئەوەی ئەمرۆ ڕودەدات لەجیهان راڤەکردنی دینە بەئایدۆلۆژیاو دورکەوتنەوەیە لەمەبەست و ئامانجی دین ، باواز لە ئایدۆلۆژیای سرینەوەو خۆگەورەکردن بینن ، تا لەجیهانیك بژین مرۆڤ تییدا شکۆداربێت .