سەبارەت بە پێدانی سولفە بە خانەنیشن و فەرمانبەران ڕونکردنەوەدەدرێت

بانکی ڕافیدەین لە بەیانامەیەکیدا هۆشداری دەداتە  هاوڵاتیان سەبارەت بە بوونی هەژماری وەهمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەوەی گوایە پشتیوانی لە پێدانی سلفە و قەرز دەکات بۆ هاوڵاتیان و خانەنیشانان .

 

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو “هەندێک لە ناوەندی بازرگانی و دامەزراوە و کۆمەڵە ئەهلییەکان، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبەناو هەواڵی پێدانی سلفە بە هاوڵاتیان و خانەنشینان بڵاودەکاتەوە کە گوایە بە هاوکاریی بانکی ڕافیدەین دەدرێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا”.

 

 

 

بانکی ڕافیدەین داوا لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەکات، بە هیچ شێوەیەک هاوکاریی ئەو لایەنانە نەکەن، چونکە پێدانی سلفە و قەرز تەنها لە ڕێگەی لقەکانی بانکی ڕافیدەینەوە دەبێت، کە لە سەرانسەری وڵاتدا لقی هەیە کە دەکرێت بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی فۆڕمی بۆ پڕبکرێتەوە و دواتر دەخرێتە ژێر چاودێری یاساییەوە تا مامەڵە تەواو دەبێت بۆ ئەوەی سلفە یاخود قەرزەکە بدرێت بە فەرمانبەر یاخود کەسانی خانەنشین.

 

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لەم ماوەیەدا چەندین سەنتەر و دامەزراوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی پێدانی سلفەی جیاجیان بە هاوڵاتیان و خانەنشینان لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەینەوە بڵاوکردەوە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.

 

 

بانکی ڕافیدەین لە ساڵی ٢٠١٦ وە قەرزی جیاجیا پێشکەش بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات بە گوێرەی چەندین مەرج و ڕینمایی کە لە لایەن بانکەکەوە دیاریکراوە.