یەکێتی مەرجی خۆی بۆ بەشداریکردن لە حکومەت خستەڕوو

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند بە مەرجێک بەشدار دەبن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوبەشیی ڕاستەقینە بن لە حکومەتەکەدا، جەختیشیکردەوە لە ئێستەوە ئەوان ئامادەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

 

 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا ئەوەی خستەروو لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ چوونە ناو وردەکاری داواکاریەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا.

 

 

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد یەکێتی بە مەرجێک بەشدار دەبێت لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوبەشی  راستەقینەبێت لە حکومەتەکەدا.

 

 

 

وتەبێژیەکەی یەکێتی جەختیشیکردەوە ئەوان لە ئیستەوە تا هەر کاتێک بێت ئامادەن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان و بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و داوکاریەکانیان تاوتوێبکەن.