هێلەک زەردەکان ئاگریان لە چەند شوێنێکی پارسی بەردا

هێلەک زەردەکانی پاریس بەردەوامن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوان و ئەمڕۆش خۆپیشاندەران ئاگریان لە بانک و چەند شوێنێکی گشتیی پاریس بەردا.

 

 

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ بۆ چوارەم مانگی لەسەر یەک خۆپیشاندەرانی فەرەنسا کە بە هێلەک زەردەکان ناسراون خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 

 

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی پاریسدا خۆپیشاندەران ئاگریان لە چەند بانک و شوێنێکی گشتیی بەردا و بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزی لەنێوان ئەوان و پۆلهیسی سارەکەدا دروستبوو.

 

 

لە ئەنجامدا پۆلیسی ئەو سارە نزیکەی ٨٠ خۆپیشاندەری لە هێلەک زەردەکان دەستگیرکرد و تا ئێتساش ئازادنەکراون.