چیرۆکی ئەو ژنەی بە گیانی خۆی مێردەکەی پاراست

حەسنە ئارا یەکیکە لەو چوار هاوڵاتیە بەنگالییەی کە لە هیرشەکەی مزگەوتی نوردا لە نیوزلەندا گیانی لەدەست دا .

 

خانەوەدای ئەو خانمە چرکەساتی گیان لەدەستدانی بۆ میادیا جیهانییەکان دەگیڕنەوە و دەڵێن “دوای ئەوەی حەسنە لە بەشی ئافرەتانی مزگەوتی نور دەبێت و گوێی لە تەقەکردن و دەستڕیژی گولەکان دەبێت ڕادەکات بەرەو نویژخوینەکان لە بەشی پیاوان”.

 

دوای ئەوەی هەوڵ دەدات تێپەڕبێت لە دەرگای سەرەکی بۆ ڕزگارکردنی مێردەکەی، دەکەویتە بەر دەستڕێژی چەکدارە نیوزلەندییە توندئاژۆکە.

 

شەیانی باسە ژمارەی کوژراوەکان بۆ 51 کەس بەرزدەبێتەوە بە کوژرانی چوار هاوڵاتی ئوردونی ،لەنێو قوربانیکانیشدا 5 میسری و 8 سعودی هەن .

 

دەزگائەمنیەکانی نیوزلەندا دەستگیرکردنی برینتۆن تارانتی تەمەن 28 ساڵیان ڕاگەیاند کە تومەتبارە بەهێرشکردن بۆ سەر دوو مزگەوتی شاری کرایست چیرچی نیوزلەندی .