سەبارەت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هیچ مەترسیەک لەسەر بەسە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراقدا نییە و جەختیش دەکاتەوە دەبێت یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.

 

 

ئەحمەد سەفار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاكانی ڕاگەیاند بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت دەستکاری بەشە بودجەی هەرێم بکرێت لە یاسای بودجەی عێراقدا.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو مادەیەی لەیاسای بودجە ئاماژە بە ئیستحاقی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەسێ بڕگە پێكهاتووە، لە بڕگەی ئەلفی مادەی 10ی یاساكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەستبكات ئەوا مانگانە بودجەی هەرێم وەك خۆی رەوانەدەكرێت، كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیلە”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “هەرچی بڕگەی بای یاساكەشە، تایبەتە بە مووچەی پێشمەرگە و بڕگەی جیم-یش باس لەوەدەكات ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی رادەست نەكرد، ئەوا مانگانە 522 ملیار دیناری  لەبەغداوە بۆ رەوانە دەكرێت تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە”.

 

ئەحمەد سەفار ئاشكراشیكرد هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی ئەو 522 ملیار دیناری مانگانەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان نابێت و پارەكە وەك خۆی بەگوێرەی یاسای بودجە رەوانە دەكرێت.