ژمارەی کوژراوەکانی ڕوداوەکەی نیوزلەندا بۆ ٥٠ کەس بەرزبووەوە

فەرماندەیەکی  پۆلیسی نیوزلەندا ڕایگەیاند “دوای ئەوەى تەرمی پیاوێکی تریان  لە یەکێک لە مزگەوتەکان دۆزیوەتەوە ژمارەى کوژراوەکانی ڕووداوەکە بۆ ٥٠ کەس بەرزبۆتەوە”.

 

ئەمرۆ یەکشەممە پۆلیسی نیوزلەندا تایبەت بە ڕوداوى هێرش و تەقەکردنەکەی سەر هەردوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند “تەرمی هاوڵاتیەکی دیکەیان لەناو مزگەوتی نور دۆزیوەتەوە و بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بوون بە 50 کەس”.

 

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە بە هەزاران هاوڵاتی نیوزلەندى لەسەر شەقامەکانى ئەو وڵاتە هاوخەمى خۆیان بۆ کەسوکارى کوژراوەکانی هێرشەکەى رۆژی هەینی سەر دوو مزگەوتەکە دەربڕى.

 

جاسیندا ئاندرین سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند”ئەمڕۆ تەرمی کوژراوەکانی روداوەکەی رۆژی هەینی رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە”.