جەزائیریەکان داوای دەست لەکارکێشانەوەی بۆتەفلیقە دەکەن

حسین خەلدون وتەبێژی پێشووی پارتی دەسەڵاتداری جەزائیر بە تەلەفزیۆنی نەهاری وڵاتەکەیی ڕاگەیاند “پێویستە گۆڕانکاری ڕیشەی لە گۆڕەپانی سیاسیی وڵاتەکەیدا بکرێت ،لە کەمترین کاتدا خواستی جەزائیرییەکان جێبەجێ بکرێت”.

 

 

حسین خەلدون بە دیارترین کەسایەتی پارتی بەرەی ڕزگاریخوازی جەزائیر دادەنرێت لەماوە رابردودا جیابوونەوەی خۆی لە بوتەفلیقە ڕاگەیاندبوو.

 

 

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە پارتەکان پشتیوانی لە ئامانج و داخوازی و داواکاریەکانی  خۆپیشاندەران بکەن و بەزوترین کات سەرجەم داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت”.

 

 

ناوبراو وتیشی “بوتەفلیقە توانای بەرگریکردنی نییە، فشارەکان  هەموو چین و توێژەکانی جەزائیری گرتۆتەوە و بۆیە دەبێت بۆتەفلیقە دەستلەکاربکێشێتەوە و ئێمە بەهەموو شیوازێک پشتیوانی خۆپیشاندەران دەکەین”.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە هەزاران  هاوڵاتی جەزائیر لە پایتەختی ئەو وڵاتە ماوەیەکی زۆر دەبیت گردبونەتەوە و دروشمیان لە دژی پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیان بەرزکردۆتەوە، وەک فشاری زیاتر لەسەر بوتەفلیقە بۆئەوەی دەستبەرداری دەسەڵات ببێت.

 

عەبدولعەزیز بوتەفلیقە کە تەمەن ٨٢ ساڵە و ماوەیەکە دووچاری جەڵتەی مێشک بووەتەوە، بە وتەی خۆپیشاندەران چیتر بەکەڵکی بەڕێوەبردنی دەسەڵات نەماوە.