کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی کاشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی خستەروو.

 

 

بە پێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و  سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

 

 

 

بەپێی پێشبینییەکان ئەمرۆ لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٣ بە ٨ و دهۆک ١١ بە ٧ و کەرکوک ١٦ بە ٩ پلە دەبێت.

 

بۆ سبەینێش لەهەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لەسلێمانى ١٥ بە ٨ و دهۆک ١٣ بە ٧ و کەرکوک ١٩ بە ٩ پلە دەبێت.