بەرهەمە نوێکەی گوگڵ پێش بڵاوکردنەوە وێنەکانی دزەیانکرد

دیزاینەر و پرۆگرامساز SRender چەند وێنە و زانیاریەکی نوێی خستۆتە ڕوو لە هەژماری خۆیەوە لە پێگەی تویتەر .

 

 

بەگوێرەی پێگەی لایف ڕۆۆ ئەم زانیارانەی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە نوێترین بەرهەمی گەورە کۆمپانیای google بە ناوی pixel 4 کە بەنیازە لە پایزی ئەمساڵدا بیخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە .

 

 

pixel 4 بە پێی دەرکەوتنی لە وێنەکاندا شاشەیەکی فلاتی تەواو تەنکی لە خۆگرتوە کە پێشەوەی موبایلەکەی داپۆشیوە .

 

 

لە سوچی چەپی پشتەوەش دەبڵ کامێرای هەیە و کامێرای پیشەوەش بەدیزاینێکی نوی و زور بچوک دانراوە .

 

 

شایەنی باسە ڕووکەشی ئەم موبایلە نوێیە زیاتر لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای samsung دەچێت جۆری S10 .

 

 

بەپێی زانیارییەکان pixel 4 بەهێزترین گەیشتنی هەڕەمەکی لە خۆدەگرێت کە 6/8 گێگابایتە لە چرکەیەکدا .

 

 

هەروەها بەهێزترین شیکەرەوە و چارەسەری خێرا لە خۆدەگرێت بە ناوی snap dragon 855 .

 

 

پێشبینیش دەکرێت کۆمپانیای google ئەم بەرهەمە نوێیەی لە پایزی ئەمساڵدا بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە .