لەسەرەتای ئەمساڵەوە 234 کۆچبەر لە رێگەی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگەیاند “234 کۆچبەر لە رێگەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە له‌ کاتێکدا تەنها لە رێگای ده‌ریاوە له‌مساڵدا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا”.

 

 

 

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتێکی تایبەت بە کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا رایگه‌یاندووه‌ “ژماره‌ی ئەو قوربانیانەی لە رێگای ئەوروپادا گیانیان له‌ده‌ستداوه ژمارەیان‌ 234 كەسە کە لە‌ ڕێگەی ده‌ریادا گیانیان له‌ده‌ستداوه”.

 

 

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كۆچبه‌ر سەرەڕای مەترسیەکانی رێگاکە به‌رێگای ئاودا گه‌یشتونه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بە تایبەت وڵاتی ئیسپانیا کە زۆرترین کۆچبەر روی لەو وڵاتە کردووە کە ژماره‌یان پێنج هه‌زاركه‌س زیاتر دەبێت، دوای ئەویش وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا دێت”.

 

 

 

ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س لە وڵاتانی ئاسیا و وڵاتە دواکەوتوەکانەوە به‌هۆی چەندین هۆکاری جیاواز وەک نەبونی هەلی کار و بارودۆخی ئەمنی و چەندین هۆکاری دیکە رێگەی مه‌ترسیدار هەڵدەبژێرن و روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.