ماکرۆن: خۆپیشانەدار دەیانەوێت فەرەنسا لەناوببەن

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێلەک زەردەکانی فەرەنسا چەند بانک و ڕیستۆرانت و شوێنێکی گشتییان سوتاند، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند ئەوە ئازاری ڕادەربڕین نیە و وتیشی خۆپیشاندەران دەیانەوێت فەەرەنسا لەناوببەن.

 

 

 

 

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرە هێلەک زەردەکان لە شەقامی شانزێلیزێی پاریسی پایتەختی فەرەنسا وەک دەربڕینی نارەزایەتی، چەندین بانک و ڕیستۆرانت و شوێنی گشتییان سوتاندووە.

 

 

 

 

لەبەرامبەر ئەوەدا، ئیمانۆێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئەوەی خستەڕوو “ئه‌وه‌ی له‌و دوو رۆژه‌دا له‌ شه‌قامی شانزیلیزێ‌ روویدا خۆپیشاندان نه‌ماوه‌ و به‌شێك نیه‌ له‌ ئازادی راده‌ربرین”.

 

 

سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردەوە “خۆپیشانده‌ران به‌و كارانه‌یان ده‌یانه‌وێت كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ناوببه‌ن”.

 

 

 

 

ناوبراو وتیشی “حكومه‌تی فه‌ره‌نسا رێگا به‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و روداوه‌ نادات و له‌و نزیكانه‌ بریاری توند ده‌رده‌كات”.