لەڕووداویکی تەقەکردندا لە هۆڵندا کەسێک گیانی لەدەستدا

بە هۆی دەستڕێژی گولەوە لە شاری نوتریختی هۆڵەندا کەسیک کوژراو و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

 

 

پۆلیسی شاری نوتریخت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند “نیوەڕۆی ئەمڕۆلە ناو وێستگەیەکی تراموای لە شاری ئوتریخت بە هۆی دەست ڕێژی گولە لە لایەن چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولە لە کۆمەڵە کەسێک دەکرێتو بە و هۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لیدەکەویتەوە”.

 

 

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە “چەندین تیمی  ئەمنی و تەندروستى چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی  بارودۆخەکەن”.

 

 

دوابەدوای ڕووداوەکەش مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی ئەو ولاتە سەرخۆسی خۆی بۆ قوربانیان ڕووداوەکە ناردوو بڵێنیدا  کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزێنەوەی تەقەکەرەکە.

 

 

ئەمەش لە دوای تەقەکردنەکەی وڵاتی نیوزلەندا دێت کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە دەنگدانەوەیەکە جیهانی بەدوای خۆی هێنا.