زانایەکی کورد داهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەباییە

ڕۆژانە گوێبیستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبای دەبین لە جیهاندا ساڵانە بەرهەمهێنای زیاد دەکات ، ئەوەی گرنگە داهێنەری بیرۆکەکەی زانایەیەکی کوردە .

 

 

دکتۆر جەلال ساڵحی، ناوی تەواوی جەلال تۆفیق ئاغا فەتحوڵایە و لە ساڵی 1925 لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی ناوداری شارەکە لە دایک بووە و لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێیە. لە ساڵی 1945 حکومەتی عێراق دکتۆر جەلال دەنێرێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی لیدزی ئینگلتەرا.

 

 

لە دوای تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆراکەی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە بەشی ئەندازیاری کارەبا، لە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز دەست بە کار دەکات. دکتۆر جەلال توانی بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی کارەبایی (Hybrid electric) درووست بکات و دەستێکی باڵای هەبێت لە بوارەکەدا لە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز، بەمەش بووە داهێنەری بیرۆکەکە و چەندان ئۆتۆمبێلی گۆڕی کارەبایی لە ماوەی کارکردنی لە کۆمپانیاکەدا.

 

 

دکتۆر جەلال دەیان خەڵات و داهێناننامەی وەرگرتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەڵام زۆر جار بە هۆی دڵسۆزی بۆ کارەکەی، داهێنانەکانی بە ناوی ئەو کۆمپانیا و دەزگایانەوە تۆمارکردووە کە کاری لێ کردبوو، نەوەک خۆی.

 

دکتۆر جەلال دەیان داهێنانی دیکەی هەیە، لەوانە: داهێنانی بیرۆکەی ئەسانسۆری کارەبایی و گۆڕینی تەلەفۆنی جوڵاو بۆ تەلەفۆنی جێگیر (ئەو شێوازە تەلەفۆنەی لە ئێستادا بەکاری دەهێنین)، وە گەشەپێدانی چەندان بیرۆکەی دیکە.

سەرچاوە: VOA Kurdish