کۆمپانیا زەبەڵاحەکان کێبڕکێی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلی کارەبایی Tesla Y ـی ڕاگەیاند کە لە جۆری SUV بوو.

 

 

زۆری نەخایاند و کۆمپانیای Fisker ـی ئەمریکی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە جۆری SUV ڕاگەیاند، بەمەش بووە ڕکابەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی تێسلا.

 

 

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی Fisker لە جۆری SUV ـە، بەڵام کۆمپانیاکە ناوی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 

 

ئۆتۆمبێلەکە توانای بڕینی 300 میلی دەبێت، هەروەها لە ناوەوە و لەسەر داشبۆردەکەی ڕوونمایەکی گەورە بوونی دەبێت کە لە ڕێگایەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت.

 

 

ویڵی ئۆتۆمبێلەکە قەبارەی 22 ئینج دەبێت, نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە لە 40.000$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت.