سەبارەت بە بەرێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک ڕوونکردنەوە دەدرێت

سەرجەم حیزبە کوردیەکانی پارێزگای کەرکوک ئامادەکاریان بۆ ئاهەنگێکی جەماری کردووە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.

 

 

بەرپرسی‌ پارێزگای‌ کەرکوکی‌ حیزبی‌ شیوعی‌، شێخ سدیق بەدەنگی‌ ئەمریکای‌ راگەیاندوە “جگە لە برادەرانی‌ پارتی‌ کە بارەگایان لە کەرکوک نییە، سەرجەم حزبە کوردییەکان بەشداری‌ ئاهەنگی‌ نەورۆز دەکەن.”

 

 

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و بەژداری کردنی کوردەکانی کەرکوک بە ئاڵای کوردستانەوە لەکاتێکدایە هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئاهەنگەکانیان سنوردار کردبوو بەڵام دواتر بەڕێککەوتن چارەسەرکرا .

 

 

لەدوای‌ 16 ی‌ ئۆکتۆبەری‌ ساڵی‌ 2017 ەوە، هێزە ئەمنیەکانی‌ عیراق هەڵکردنی‌ ئاڵای‌ کوردستانیان لەو شارە قەدەغە کردوە ، کوردەکانی کەرکوکیش ئاهەنگی جەماوەری جەژنی نەورۆز بەدەرفەت دەزانن بۆ دوبارە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە کەرکوک .