“بەویستی خۆم دەستلەکاردەکێشمەوە”

ئەمڕۆ سێشەممە لە وتاریکی پەخشکراودا بۆ میدیا فەرمێکانی وڵاتەکەی نور سوڵتان نازاریف سەرۆکی کازاخستان دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند .

 

لە وتارەکەیدا ئاماژەشی بە گواستنەوەی هەمو دەسەڵاتەکانی پۆستەکەی کردوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی .

 

نازاریف وتیشی تا هەڵبژاردنی ئایندەی سەرۆکایەتی هەمۆ بەرپرسیارییەتیکانم لە ئەستۆی سەرۆکی ئەنجومەنی پیران قاسم زۆمارت دا دەبێت .

 

ناوبراو جەختیشیکردەوە کە هیچ گۆڕانکاریەک ڕوونادات لە پۆستە ئەمنێکانی وڵاتو پارتەکەیدا بە تایبەتیسش لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە نور ئۆتمان بەڕێوەیان دەبات .

 

ئەوەی شایەنی باسە نازاریف لە ساڵی ١٩٩٠ وە کورسی دەسەڵاتی وەرگرتوە و لە کۆتا خولی هەڵبژارردنی سەرۆکایەتیشدا بۆ جاری پێنجەم لە سالی ٢٠١٥ بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرایەوە .