ئەمریکا هۆشداریەکی توند دەدات بە وڵاتی ڤەنزوێلا

سەرۆکی ئەمریکا داوادەکات مادورۆ کورسی دەسەڵات بەجێبێڵێت بۆ ئەوەی ئەمریکا هاوکاریە مرۆیەکانی بگەیەنێتە ئەو وڵاتە.

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “پێویستە ڤەنزوێلا بە وریاییەوە مامەڵە بکات ئاگاداری ئەوە بێت لە هەرکاتیک بێت ئەگەری ئەوە هەیە کە سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنن”.

 

 

ترەمپ ڕاشیگەیاند “پێویستە گەلی ڤەنزوێلا زۆر بە توندی لەبەرامبەر مادورۆ کورسیدا بوەستن و ناچاری بکەن دەسەڵات بەجێبهێڵێت، بۆئەوەی ئەمریکا بتوانێت هاوکاریە مرۆیەکانی بگەیەنێتە ئەو وڵاتە”.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە چەند مانگێک پێش ئێستا بۆ کۆتای پێهێنانی دەسەڵاتی زۆرە ملێی وڵاتەکەی خوان گایدۆ خۆی وەک سەرۆکی کاتیی وڵاتەکەی هەڵبژارد.