کۆشکی سپی بۆ سێ مانگیتر عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بەخشی

کۆشکی سپی ماوەی بەخشینی عێراقی لە سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی سێ مانگی تر درێژکردەوە.

 

بەرپرسانی باڵایکۆشکی سپی بە میدیا ئەمریکیەکانیان ڕاگەیاندووە “ئیدارەی ترەمپ بڕیاریداوە بە درێژکردنی ماوەی بەخشینی عێراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران”.

 

 

بەرپرسەکانی ئەمریکا هۆکاری پشت ئەو هەنگاوەی وڵاتەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ پێشکەوتنی ئابووری عێراق.

 

 

شارەزایانی ئابووری عێراق پێیانوایە بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران بۆ ئابووری عێراق پێیستە چوونەکە تائێستاش نزیکەی %٥٠ی ئەو غازە سروشتیەی کە کارەبای عێراقی لێبەرهەم دەهێنرێت لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.