لیرەی تورکی بەشێکی بەرچاوی بەهاکەی لەدەستدا

لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزینی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ئەمەش هاوتەریبە بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکانی ئەو وڵاتە.

 

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ لیرەی تورکی %١.٥ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا.

 

 

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ لەدەستدانی %٣٠ بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ڕابردوودا.

 

 

کێشە سیاسیەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کە لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەمریکیەکەوە سەریان هەڵدا بوونە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی ئابووری لە تورکیا و تا ئێستاش ئاسەوارەکانی ئەو کێشە سیاسیە بەسەر ئابووری تورکیاوە ماوە.

 

ئەم گرفتە ئابووریانەی کە ڕوویان لە تورکیا کردووە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکانی تورکیا کە بڕیارە لە ٣١ی ئەم مانگەدا بەڕیوەبچێت.