کۆمپانیای فیسبوک لەسەر ڤیدیۆی هرشبەرەکەی نیوزلەندا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای فیسبوك بڵاویکردەوە ڕاگرتنی ڤیدیۆی راستەوخۆ لە ئێستادا کارا نیە و کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو بەشە بۆ سیستەمی فیسبوک زیاد بکەن.

 

كۆمپانیا فیسبوک لە راگەێندراوێكدا بڵاویکردۆتەوە ” راگرتنی ڤیدیۆی راستەوخۆ لە سیستمی فەیسبوكدا كارا نیە بۆیە نەمانتوانی ڤیدیۆی هێرشبەرەكەی نیوزلەندا رابگرین”.

 

 

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو “ئەوان بەردەوام دەبن و رێگە نادەن هیچ وتاریکی رەگەز پەرستانە لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی بڵاوبکریتەوە ،کاردەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو جۆرە دیاردانە”.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە کەسێک ڤیدیۆیەکی  ڕاستوخۆ كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك كردبویەوە لەسەرەتاوە تاكۆتایی  دیمەنی هێرشێكی چەكداریە بۆ ناو مزگەوتێك پیشاندەدات و نزیکەی ٥٠ کەس لە نوێژ خوینانی ناو مزگەوتەكە دەکوژیت و سەرجەم دیمەنەکان بەشیوەی ڕاستەوخۆ بڵاودەکاتەوە و ئەوەش کاردانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هینا.