لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتایهات

دیموکراتەکان  داوای بڵاوکردنەوەی تەواوی لێکۆڵینەوەکان دەکەن سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرلەوەی دۆناڵد تڕەمپ وردەکارییەکانی بزانێت.

 

 

داواکاری گشتی ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە “کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان هاتووە سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە “.

 

 

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئەنجومەنی پیران داوایان لە داواکاری گشتی وڵاتەکەیان کردوە ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە  بە تەواوی بەلگەنامە و زانیاریەکانەوە بڵاوبکاتەوە.

 

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوە خراوەتەروو “نابێت دۆناڵد تڕەمپ چاوی بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و ئەو بەڵگانە بکەوێت، پێویستە وەک خۆی بڕیارەکان بڵاوبکرێنەوە”.