گۆگڵ ماتەمینی ڕاگەیاند

کۆمپانیای گووگڵ بەشێوەیەکی جیاواز ماتەمینی خۆی بۆ رووداوەکەی موسڵ ڕاگەیاند و سەرجەم سەردانکەرانی ئەو ماڵپەڕە لەکاتی سەردانکردنیدا هێمای ماتەمینیەکە دەبینن.

 

لە خوار خانەی گەڕانی google هێمایەکی ڕەش دانراوەو لەکاتی کلیککردن لەسەر هێماکە نوسراوە in memory of the victims of the Mousl ferry incident واتە بۆ یادی قوربانیانی بەلەمە گەشتیارییەکەی موسڵ.

 

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو رێکەوتی ۲۰۱۹/۳/۲۱ لە موسڵ بەلەمێکی گەشتیاری نوقم بوو نزیکەی ۱۲۰ گەشتیار لەو رووداوەدا بونە قوربانی