پایتەختی کازەخستان گۆڕدرا

 

لەسەر داوای سەرۆک کۆمار و بە ڕەزامەندی پەڕلەمان، پایتەختی کازەخستان لە ئاستانا گۆڕا بە نوورسوڵتان نازاربایێڤ.

 

قاسم تۆکایێڤ سەرۆکی نوێی کازاخستان لەکاتی مەراسیمی سوێندخواردنیدا پێشنیاری گۆڕینی ناوی پایتەختی وڵاتەکەی لە ئاستانا بۆ نوورسوڵتان نازاربایێڤ پێشکەشی پەڕلەمانی وڵاتەکەی کرد.

 

ئەمڕۆ شەممە تۆکایێف ڕایگەیاند “کە پڕۆژە یاسای پەیوەندیدار بە گۆڕینی ناوی پایتەختی وڵاتەکەی لە ئاستانا بۆ نوورسوڵتان نازاربایێڤ ، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە”.

 

لە دوای پێشنیارەکەی سەرۆک کۆمار پەڕلەمان کۆبوویەوە و بڕیاری گۆڕینی ناوی پایتەختی کازەخستان لە ئاستانا بۆ نوورسوڵتان نازاربایێڤ بە کۆی دەنگ پەسەند کرا دوا بەدوای پەسەند کردنی بڕیارەکە دەنگ دانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆی هێنا.

 

نور سوڵتان نەزاربایف، تەمەن 78 ساڵ، بۆ ماوەی 30 ساڵ حوکمی کازاخستنی کرد و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند،قاسم تۆکایێڤ  دەسەڵاتی گرتە دەست هەر لەگەڵ مەراسمی سوێند خواردنی سەرۆکایەتیەکەی بڕیاری گۆڕینی ناوی پایتەختی وڵاتەکەیدا .

 

ئەستانە لە ساڵی 1997ەوە پایتەختی کازاخستانە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 800 هەزار کەسە، پێشتر شاری “ئەلماتی” پایتەختی ئەو وڵاتەبووە، بەڵام لەگەڵ دەستبەرکابوونی نور سوڵتان ئەستانەش کرایە پایتەختی کازاخستان.