کۆکاکۆلا لە یەک ساڵدا سێ ملیۆن تۆن پلاستیکی بەکارهێناوە

کۆمپانیای کۆکاکۆلا تا ساڵی ۲۰۳۰ پلاستیک و قووتوە بەکارهاتووەکان بۆ کۆمپانیاکەی دەگەڕینەتەوە.

 

دامەزراوەی ئیلین مارکئارسەر فشار خستۆتە سەر وڵاتان و کۆمپانیاکان تا بۆ رووبەروبونەوەی بەکارهێنانی بێبەرنامە و بێسنووری پلاستیک هەنگاوی جدی هەڵگرن.

 

لە ئەنجامدا تا ئێستا ۱۵۰ کۆمپانیا بەڵێنیان داوە ئاستی بەکارهێنانی پلاستیک دابەزێنن.

 

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای کۆکاکۆلا ئاشکرایکرد لە ماوەی یەک ساڵی بەرهەمهێنانیدا ۳ ملیۆن تەن پلاستکی بەکارهێناوه.

 

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستوەتەڕوو ، هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو پلاستیکە بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە پلاستیک و قوتووی بەرهەمەکانی کۆبکاتەوە بە ڕێگەیەکی دروست بەکاریانبهێنێتەوە.

 

کۆمپانیای کۆکاکۆلا لەساڵی ۱۸۸٦ دامەزراوە و (٥۰۰)جۆر ساردی گازدار و شەربەت و ئاوی خواردنەوە بەرهەم دەهێنێت.