نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

 

بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٦ سەنتە.

 

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیی بە ٥٩ دۆلار و ٨٨ سەنتە.

 

بە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزییوە.

 

کۆتایی ساڵێ ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتەوە سەروو ٨٠ دۆلار.

 

لەوکاتەوە ئەمە یەکەمجارە نەوت بەم ئاستەی ئێستای هەرزانبێت.