د،شۆڕش عەلی
24, ئازار 2019

هاوپەیمانی لە کوێی هاوکێشەکانی کوردستاندا دەبێت

پاش خەباتێکی دوورودرێژی چەندەها ساڵەی خەڵکی کودستان و بەرپاکردنی ڕاپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ بۆ بەدیهێنانی ئازادی کە خۆی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا دەبینێتەوە و پاشان لەسایەی دیموکراتیەکی ڕاستەقینە سەربەخۆیی بەد دەستبهێنن بەردەوامیان نەدا بە خەبات تا بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کوردستان خەڵک بە ئازادی و دوور لە دەسەڵاتی داگیرکەر چوون بۆ سەر سندوقی دەنگدان وئازادانە دەنگیان دا بۆ ئاشتی و ئاوەدانی و دروستکردنەوەی کوردستان بە لادێ و گوند و شارۆچکە و شارەکانیەوه بۆ یەکریزی و یەکدەستی لەسایەی یەک هیزی نیشتمانی کە جێگەی هێزی پێشمەرگەی نەبەزیوی کوردستان بگرێتە وه بۆخەباتێکی تر تابتوانن ئەو ناچانەی کە لە ژێردەسەڵاتی بەعسدا مابوون بگەڕێنە وه بۆ سەر خاکی کوردستان وسنووره سروشتیەکەی کوردستان لە جبل حمرین بچەسپینن، بۆ دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتێکی مەدەنی کەدەنگی خەلکی کوردستان بێت و ئاواتەکانیان بەدیبهێنن و لە جیهان نوێنە رایە تیان بکات .

 

بەڵام چی بەدیهات؟ لەبری ئاشتی و ئاوەدانی کوردستان، هەردوو بنەماڵەى بارزانی و تاڵەبانی کوردستانیان سوتماک کردو بەهەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلەیان بەشەهیدکردن دا لەپێناو دەسەڵات و پاره کۆکردنەو ەو خۆشگوزەرانی بنەماڵەکەی خۆیان .

 

خەڵکی گوند و لادێ و شارۆچکەکانیان ئاواره کرد و کوردستانیان دابەشی دوو زۆنی سەوزو زەرد کرد، لەبری دروستکردنی یەک هێزی نیشتمانی بۆ پارێزگاری کوردستان، چەندەها جۆر هێزیان لەژێر ناوی جیاجیا دروستکرد کەهێندەی خۆشەویستی و ئینتمایان بۆ ئەو دووبنەماڵە هەبێت بۆکورستانیان نەبێت لەبری خاکی کوردستانیان پێبپارێزن، بیره نەوت و موڵک و سامانی دزراوی خەڵکی کوردستانیان پێپاراست و لەولاشەوه خەڵکیان برسی کرد و گیانی نەتەوەییان لەناو کەسایەتی مرۆڤی کورد تێکشکاند و کوردستان و خەڵکەکەیان دايە دەستی ڕەحمەتى تورک وفارس وعەرەب کرد.

 

لەبری ڕزگارکردنی ناوچەدابڕێنراوەکانی کوردستان رزگاربکەن هەرڕۆژەی بەبیانوویەک مامەڵەیان کردووە لە پێناو پاوانخوازی دەسەڵاتەکانیان ئەوناوچانەیان بەتەواوی دۆڕاندو خەڵکەکەیان لەکوردایەتی دوور خستەوه هەر ڕۆژەی بەبیانویەک بەدەستی داعش وحەشدی شەعبی وێران کردو ڕۆڵەکانیشیان بەدەستی ئەوجە لادانە بەکوشتدا.

 

لەبری دروستکردنی پەرلەمانێک کەدەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بێت ولەسایەیدا حکومەتێکی نیشتمانی مەدەنی دابمەزرێت، هەستان پەرلەمانیان بەدەنگە تەزویر وساختە کردەیاری دەستی بنەماڵەکانیان و ئەندام پەرلەمانەکانیان بەكارهێنا بۆتێپەراندنی یاسا بةسوودی خۆیان بەکاریان هێنان وشکۆی پەرلەمانیان شکاند ولەپێناو دانیشتن لەسەر کوردسی دەسەڵات کوردستانیان تووشی قات وقری کرد وبۆ داپۆشینی دزی یەکانیان کوردستان بەفێڵی بانگەشەی فیدراڵیەکی دۆڕاو جاڕێکیتر کوردستانیان دۆڕاندو لەبەردەم دوژمن کەوتنە سازش و پاشگەزبوونەوه، ئەی دوای هەموو ئەمانە لەئێستاو ڕابردوو هەموو حزبەکانی کوردستان لەوپەڕی چەپ بۆ ڕادیکاڵ، لەوپەڕی سەلەفی بۆ مامناوەند نەيانتوانی هيچ بکەن لەم دوو دەسەڵاتە کەبە ئاشکرا نوێنەری ئێران وتورکیان کەبەئاشکرا دژايەتى دووپارچەی کوردستان دەكەن وهەرچیان لەدەست بێت بۆڕوخان وڕیگرتن لەسەروەری خاکی کوردستان دەیکەن.

 

بابپرسین هەموو ئەو حزبانەی لە گۆڕەپانی کوردستان هەن تا ئەمرۆ لەبەرامبەر ئەم مێژووه غەرق بووه لەتاوان چیانکردووه یان توانیویانە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی یەکەم بە دیبهنن کە ئازادیە.؟

 

ئەمە ئەوپرسیارەیە کەهەر حزبێک درووست دەبێت ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕاستیەکەشی ئەوەیە ئەو حزبانە درووست دەبن یان بۆ تۆڵەکردنەوەیە لەحزبی بەرامبەر بەپشتیوانی یەکێ لەبنەماڵەکان بۆتێكدانی ئەو زۆنەی کەخۆی حوکمی تیاناکات یان دەسەڵاتی تیایدانیە ونابێت کە بەدڕیژایی بیست وشەش سالی ڕابردوو زۆرمان بینی هاتن و چون ، وه یان بوون بەمەقاش ،ئە مەش بریتیە لەدەستەمۆکردنی حزبەکان لەلایەن دووبنەماڵە دەسەڵاتدارەکان بەپارەو پشتیوانی مەعنەوی بۆڕێگرتن لەسەقامگیری ئاشتی و ژیان و گوزەرانی خەڵک، ڕاستیەکەی ئەمە کێشەیە چونکە بۆهەر حزبێک کەبیەوێت خەبات بکات پێویستە سەرچاوەی دارایی دابین بکات تابتوانێت بەردەوام بیت بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێرکاریگەری یەک لەو دووبنە ماڵەیەوه بۆیە سەرچاوهی دارایی تاکە کارەکتەرە کە سەربەخۆیی و بێ لایەنی ئەو قەواره یان حزبە دیاری دەکات ، هەربۆیە هەمیشە حزبە تازه دروستبووەکان روبەرووی ئەم پرسیاره دەبنەوه سەرچاوەی داراییەکەت لە کوێ بوو؟ چونکە دابینکردنی دارایی لەخەباتی شاخ جودایە لەخەباتی مەدەنی ئیمڕۆلە کوردستان، دووەم کارەکتەریش بۆ هەر حزبێک هێزە کەبەداخەوە ئەویش هەر لەلای ئەودوو بنە ماڵەیەیە، ئێستا بابێینە سەر ئەوهی کەئایا هاوپەیمانی نیشتمانی کەهەڵگری درووشمێکی گەورەی لەوجۆرەیە ئەویش چاکسازیە لەنێو ئەو هەموو دزی وساختەيە دهتوانێت چیبکات، هەرکارێکیش کەبیەوێت بیکات پێویستی بەئاگاداریەکی زۆر وورد هەیە بەتایبەتیش کەسەرچاوەي دارایی و هێز لەلای ئەوانە ئەم خاڵە دەتوانێت سەربەخۆیی وبێلایەنی هاوپەیمانی بەدیاربخات لەڕیی هەڵوێستەکانی و ئەوکارو چالاکیانەی ئە نجامی دەدات جادەرکردنی بەیاننامە بێت یان پشتیوانی داواکانی جەماوەر خستنە سەرشانی ئێش وئازارهکانیان زۆر بە ڕوونی.، درووشمی چاکسازی لەئێستا زۆر گرنگەو هاوپەیمانی زۆر ژیرانە توانییەتی هەڵبژيری چونکە تاکە ڕێگایە کوردستان لەدەسەڵاتی ڕەهای ئەودوو بنەماڵەیە پاک بکاتەوه چاکسازیە ،هەروەها ئەم دروشمە پێویستیەکی ئێجگار گەورهو میژووی دەخاتە سەرشانی هاوپەیمانی ئەگەر زۆر بەووریایی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

 

چونکە مێژووی حزبەکانی تر لەبەرچاون کەچۆن بەهاش و هووشی درووشمی بریقەدار خەڵکی کوردستانیان هەڵخەڵەتاندو دوواتر بەرنامەی حزبی دووبنەماڵەیان جێبەجێکردو دوایش بونە جێبەجێکەری بەرنامەکانیان و یەک لە ڕقی ئەویتر خۆشی و حزبەکەی وبەرامبەریشی فەوتاندو یەک لەحزبەکانی کرده کەڵەگا بەسەر هەموانەوه تەنها بۆپلەو پۆست و سامان کۆکردنەوه بەبێ گوێدانە مێژوو کەتا ئێستا ڕەحمی بەکەس نەکردووه نازانن چ مێژوویەکی ڕەشیان بۆ خۆیان و داهاتوو نوسیوه، هاوپەیمانی بەهەڵگرتنی درووشمی چاکسازی گەورە ترین خەبات و مل ملانێ دەست پێ دەکات بەجۆرێک دەبێتە فریادرەسی خەلکی کوردستان بەتایبەتی کەمرۆڤ سەنتەری هەموو شتێکە. چونکە چاکسازی بەواتای نەهێشتنی گەندەڵی ودامەزراندنی حکومەتێک کەمرۆڤ تیایدا سەنتەرە بەهۆی لێهاتوویی و شارەزایی و دڵسۆزی بۆکوردستان و خەڵکەکەی، کەدەبێتە ڕاماڵینی دەسەڵاتی دوو بنەماڵە دامەزراندنی حکومەتی خەلک کەتاکی کورد دەنگ بدات لەپەرلەمان، دەرگاکەی بەئارەزووی ئاغا دانەخرێت وبکرێتەوەو سەرۆکەکەی بەهەموو پاريزبەندیەکەوه بنێردرێتەوه ماڵەوه، کەچی پەرلەمان بەبوونی شەرعیەتی هەربەردەوام بێت ، بەدڵنیایی لەم خەبات و ململانێیە سەختەدا هیچ کاتێک ئەم دووبنە ماڵەیە هەست بکەن هێزێک یان راپەڕینێک خەریکە سەرهەڵبدات بەدڵنیایی دەستەویەخە لەگەلیدا دەکەونە جەنگ ئیدی لێرەوه پێویست دەکات ،هاوپەیمانی ئیدی دەبێتە سەنتەڕی هاوکێشەکان و ئەرکێکی زۆر مەزن دەکەوێتە سەرشانی و ئەرکێکی ئێجگار گەورەوگران دەکەوێتە سەرشانی کەپێویستی بەخەباتێکی بێووچان هەیەوکە دەکەوێتە سەرئەو خانەواده شۆرشگیرەو هەموو هاودیدان ودۆستان ولایەنگرانی بە تایبە تی .