سەندای تایمز: کودەتایەک لە بەریتانیا بەڕێوەیە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەندای تایمزی بەریتانی پلانی کودەتایەکی خستوەتە ڕوو لەلایەن 11 وەزیری حکومەتەکەیەوە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە بەپێی ئەو ڕاپرسیە بێت کە ئەنجامدراوە لە لایەن ئەو بەرەیەی دژایەتی سیاسەتەکانی تێرێزا مەی دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات توانیویانە کۆ دەنگیەک دروستبکەن بۆ لەکار لابرنی لە ماوەیەکی نزیکدا .

 

ڕۆژنامەکە جەختیشی کردۆتەوە لەنێوان ئەو 11 وەزیرەدا دەیڤید ولێنگتۆنێ تێدایە کەپۆستی دەستە ڕاستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتوە .

 

بەپیی ئەو ڕێکەوتنەبێت کەئەنجامیان داوە سەرۆکایەتی حکومەت دەگوازریتەوە بۆ جێگرەکەی ویڵینگتۆن کە پیشبینی دەکرێت ئەمشەو ئەو دەنگدانە لەپەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت .

 

شایەنی باسە بەریتانیا دەبو بەتەواوەتی لەیەکێتی ئەوروپا بکشێتەوە لە 29 ئەم مانگەدا بەڵام بەپێی داواکەریەکی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەو کشانەوەیە دواخرا بۆ ماوەیکی داهاتو .

 

تێریزا مەی تەمەن 63 ساڵ پێشتر سەرۆکایەتی پارتی پاریزگارانی گرتۆتە دەست و لە هەمانکاتیشدا وەزیری ناوخۆ بوە و سەرۆکایەتی حکومەتیشی لە 13 تەموزی 2016 وەرگرتوە دوای پەسەندکردنی لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە .