کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەی چوارشەممەش بەهەمان شێوە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیمیی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٤ بە ٨ و دهۆک ١٤ بە ٨ و کەرکوک ٢١ بە ١٢ پلە دەبێت.

سبەی چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ١٠ و دهۆک ١٣ بە ١٠ و کەرکوک ٢٣ بە ١١ پلە دەبێت.