پارتی‌ دەیەوێت یاسای سارۆکایەتی هەرێم لە نزیکترین کاتدا هه‌موار بکاتەوە‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند “پێویستە لە نزیکترین کاتدا یاسای سەرۆکایەتی هەریم هەمواربکرێتەوە و لە ئێستاشدا پڕۆژه‌ی چاكسازی و خانه‌نشینیی پله‌باڵاكان كۆده‌نگیی لەسەرە.

 

 

 

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمیی حزبه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند‌ “له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان لە گفتوگۆداین بۆ هه‌موارکردنەوەی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم”.

 

 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” له‌ ئێستادا پڕۆژه‌ی چاكسازی و خانه‌نشینیی پله‌باڵاكان كۆده‌نگیی لەسەرە و فراكسیۆنی پارتی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشگیریی هەرپرۆژە یاسایەکی چاکسازی دەکات”.‌

 

 

 

ناوبراو وتیشی‌”ئەو کۆدەنگیەی فراکسیۆنەکان پـرسی چاكسازی خێراتر دەکات و باشتر  دەتوانرێ كاری له‌سه‌ر بكرێت وهەنگاوێکی گرنگ لە ئەنجامدانی  چاکسازیەکان بچنە پێشەوە”.

 

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە پێویسته‌ په‌رله‌مان یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم هه‌موار بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دیاری‌ بكرێت کە ماوەی‌ 178 رۆژیش به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا تێپه‌ڕیوه‌ و به‌ڵام به‌هۆی‌ رێكنه‌كه‌وتنی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌.