ئەمریکا پلانی نوێی بۆکۆتاهێنانی داعش ڕاگەیاند

دوای ئەوەی داعش توشی شکستێکی گەورە بوو لە عێراق و سوریا خەلافەتەکەی بەڕوو نەمانی یەکجارەکی چوو دوای ئەم قۆناغە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵدەدەن لە ڕێگای سەقامگیری ئاسایش لەو ناوچانەی داعشی لێ بوو دیسان ڕێگری بکەن لە دووبارە تەشەنەسەندنی فکری داعش. ‌

 

 

جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا لە دیبەیتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند” ئەرکی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەم قۆناغەدا ئەوەیە نەهێڵن جارێکی دیکە دەسەڵاتی خەلافەت لەو ناو چانە سەر هەلبداتەوە کە ماوەیەکی زۆر حکومیان تێدا کردووە”.

 

 

ڕونیشی کردەوە “لە ئێستادا ئەرکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەویە لەڕێگای بنیاتنانو و دابینکردنی ئاسایش بۆ ئەو ناوچانە ڕێگربن لە دووبارە هەستانەوەی داعش”.

 

 

 

ئەوەشی خستە ڕوو “رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری تایه‌فی، به‌ بۆچوونی شرۆڤه‌كاران به‌ بێ به‌شداری كارای ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ ناكرێت”.

 

لای خۆشیەوە پیته‌ر بێرگن، جێگری سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، لە دامه‌زراوه‌ی نیو ئه‌مریكا وتی “نیگەرانی ئەمریکا لەوەیە کە کێشەی مەزهەبی لە ناو پێکهاتەکانی عێراق بە ئەمریکا چارە ناکرێت گەر عێراقیەکان خۆیان دەست پێشخەر نەبن”.

 

ئەوەشی خستە ڕوو “ڕەنگە ئەمرێکا بتوانێت لە بوارە ئەمنیکە هاوکاری عێراقیەکان بێت بەڵام لە نەهێشتنی ململانێی تایەفی و مەزهەبگەرای دەىێت عێراقیەکان خۆیان هاوکار و هەماهەنگی یەک بن بۆ بنەبڕ کردنی”.

 

 

دوای نەمانی خەلافەتەکەی داعش لە سوریا و عێراق لە ناوچوونی ئەو ڕێخراوە لە کۆتاییەکانی نزیک بووەتەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی ئەرکێکی قورستریان کەوتوەتە سەر شان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەم قۆناغە نوێیە دواین هەنگاویش کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئەیانەوێت بۆ بنەبڕکردنی داعش یەکجاری لەو ناوچانە بیگرنربەر لە ڕێگای هاندانی پێکهاتەکانی عێراقە و سوریا بۆ ڕوو بەڕروبوونەوی فکری مەزهەبی وتایفی لەنێوانیان.