دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا بەڕێوەدەچێت

لە تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەدەچێت و تێیدا زیاتر لە ٥٧ ملیۆن دەنگدەر نوێنەری خۆیان هەڵدەبژێرن لە ١٦ پارێزگا هەڵدەبژێرن و چوار قەوارەی سەرەکیش لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران.

 

٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە سەرتاسەری تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەدەچێت کە تێیدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان لە ١٦ پارێزگای ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێن و بۆ ماوەی پێنج ساڵ کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.

 

لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا زیاتر لە 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر بەشداری دەکەن و ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوق بۆ دەنگدان ئامادەکراون.

 

هەریەكە لە پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە و پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار ئاكەپە و پارتی گەلی كۆماریی جەهەپە و ئی پارتی چوار ركابەری سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکان.