کوردێک سنورەکانی ئینستاگرام دەشکێنێت و ماوەدرێژترین ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە

لە ئێستادا زۆربەمان تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەکاردەهێنین و زۆرینەمان یاساکانی نێو تۆڕی ئینستگرام دەزانین، تۆڕەکە بەکارهێنەرانی لەزۆرینەی ڕووەکانەوە سنوردار کردووە.

 

یەکێک لەو سنووردارکردنە لەبەشی ڤیدیۆکانە، بەشێوەیەک کەبەکارهێنەران ناتوانن ڤیدیۆی زیاتر لە ١ خولەکی بڵاو بکەنەوە.

 

بەڵام بەکارهێنەرێکی کورد زۆرینەی یاساکانی نێو تۆڕەکەی شکاندووە و درێژترین ماوەی ڤیدیۆی بڵاو کردۆتەوە.

هەژماری longest_video_record لە ئینستەگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوە پێکردەوە کە ماوەکەی 5 خولەکی تەواو دەبێت، لە کاتێکدا ئینستەگرام ڕێگە بە بەکارهێنەران نادات ڤیدیۆی زیاتر لە 1 خولەکی بڵاو بکەنەوە.

 

 

هەروەها ژمارەی بینەرانی ڤیدیۆکە لە 13.001.013 ـدا جێگیر بووە و ئەم ژمارەیە ناگۆڕێت، تەنانەت ئەگەر چەندین جار سەیری ڤیدیۆکە بکەیتەوە و پەڕەی ڤیدیۆکە نوێ بکەیتەوە.

 

بە تەنها شکاندنی سنووردارکردنی ماوەی ڤیدیۆ نا بەڵکو هەژمارەکە بە تەواوی نامۆیە، بە شێوەیەک لە پەڕەی هەژمارەکەدا نووسراوە کە 11 پۆست لە هەژمارەکەدا بڵاوە پێکراوە، بەڵام بە تەنها 1 پۆست بە دیارە و 10 پۆست شاردراوەتەوە، لە کاتێکدا کە لە ئینستەگرامدا تایبەتمەندییەک نییە تاوەکو ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات پۆستەکانیان بشارنەوە.