لە دادگای سلێمانی سیستمی یەکپۆشی جێبەجێدەکرێت

دادگای سلێمانی بڕیاریدا سیتمی یەکپۆشی بۆ کارمەندانی جێبەجێبکات و لەمەودوا هیچ فەرمانبەرێکی دادگا بۆی نییە پانتۆڵی کاوبۆ بپۆشێت.

جاسم جەزا سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە بەپشت بەستن بە ڕاپرسییەک کە فەرمانبەرانی دادگاکە تێیدا بەشدرابوون بڕیاریی جێبەجێکردنی سیستمی یەکپۆشییان داوە.

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو لەبەرکردنی پانتۆڵی کاوبۆ بە هەموو شێوەیەی لە فەرمانبەرانی دادگا قەدەغەکراوە.

 

لە نوسراوەکەدا بۆ پیاوان (قات) چاكه‌ت و پانتۆڵی نیلی و كراسی سپی و بۆینباخی نیلی (ئه‌گه‌ر به‌سترا)، بۆ ئافره‌تانیش، (قات) چاكه‌ت و پانتۆڵی قوماش یان چاكه‌ت و ته‌نوره‌ی نیلی و كراسی سپی، دەستنیشانکراوە.